وەبەرهێنانی سلێمانی پڕۆژەی شاری ئەندازیارانی هەڵوەشاندەوە
slemani

2024-08-18

بەپێی نووسراوێكی وەبەرهێنانی سلێمانی، كە بەرواری 2.7.2024ـی لەسەرە و واژۆی عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانیی بەسەرەوەیە، لەسەر داوای شارەوانیی سلێمانی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری ئەندازیاران لە شاری سلێمانی دراوە و لە كۆمپانیای ئاڕكیتیك وەرگیراوەتەوە.
بەپێی نووسراوەكە كە كۆپییەكەی دەست موڵك نیوز كەوتووە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی تەرخانكردنی زەوییەكەی دراوە. هەروەها هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم مامەڵە و خودی پڕۆژەكە و داخستنی دۆسییەكەی بە شێوەی هەمیشەیی. نووسراوەكەی وەبەرهێنانی سلێمانی كۆمپانیاكەی بەرپرسیار كردووە بەرامبەر هەر كڕین و فرۆشتنێك، هەروەها گرتنەئەستۆی هەر تێچوویەكی دارایی و هونەری و یاسایی.