میترۆی بەغدا بە ٤٨ مانگ تەواو دەکرێت و ٨٥٪ـی شارەکە دەگرێتەوە
2024-08-19
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئاسانکاریی گواستنەوە لە بەغدای پایتەخت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مۆڵەتی وەبەرهێنان دەدرێت بە کۆمپانیایەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی میترۆ.
ناسەر ئەسەدی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی وتووە: "ئەوکاتەی بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە دانراوە 48 مانگە و ڕووبەری پڕۆژەکە 85%ـی بەغداد دەگرێتەوە، هاوکات درێژییەکەی 148 کیلۆمەترە کە دابەش کراوە بەسەر 64 وێستگەدا، لەنێویاندا 8 وێستگە بۆ گواستنەوە لە نێوان هێڵەکان و 4 پەڕینەوە کە لە نێوان کەرخ و ڕەسافەدا دەبێت."