لە هەولێر ٧٠ هەزار پارچە زەوی بۆ فەرمانبەران ئامادە کراوە
hawler - grd jutyar

2024-08-19

بە وتەی کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، کە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای کردووە، تا ئێستا لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر ٧٠ هەزار پارچە زەوی بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا ئامادە کراوە. 
ئاماژەی بەوەش داوە، ئامادەکاری کراوە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی بۆ ١٠٠ هەزار فەرمانبەر زەوی دابین بکرێت.