مانگی ڕابردوو عێراق لە پلەی چوارەمی کڕیارانی خانووبەرەی تورکیا بووە
turkia

2024-08-21

دامەزراوەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاند، عێراقییەکان لە پلەی چوارەمی ئەو وڵاتانەدان کە لە مانگی حەوتدا خانووبەرەی تورکیایان کڕیوە.
بەپێی ئاماری دامەزراوەکە، فرۆشی خانوو بە ڕێژەی ١٦.١% کەمی کردووە بە بەراورد بە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٣، بە فرۆشی ٢٣٥٠ خانوو.
زۆربەی خانووە کڕدراوەکان لە ئەنتاڵیا (٨٧٨)، ئەستەنبوڵ (٧٥٢)، و مێرسین (٢١٨) خانوو بووە..
ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە، ڕووسەکان لە پێشەنگی لیستی کڕیارە بیانییەکانی کڕینی خانووبەرەن لە تورکیا لە مانگی حەوت و ٤٨٥ خانوویان کڕیوە. ئێرانییەکان بە ١٥١ خانوو پلەی دووەمیان دەستەبەر کرد، دوای ئەوانیش کازاخستان ١٢٢ خانوو و عێراقییەکانیش ١١٨ خانوویان کڕیوە.
لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە عێراقییەکان لە پێشەنگی لیستی ئەو وڵاتانەی تورکیان کە خانوو دەکڕن. بەڵام بەهۆی هەژموونی ڕووسیا لە بازاڕی خانووبەرەی تورکیا، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ دوای ئێران بۆ پلەی دووەم دابەزین و لە مانگی چواری٢٠٢٢ـەوە بۆ پلەی سێیەم دابەزین.