لقی دهۆکی کۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژکاری خانووبەرە کرایەوە
2024-08-21
لقی دهۆکی کۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژکاریی خانووبەرە کرایەوە و جێگری بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە دەڵێت، لە ئێستادا لقەکەیان ١٧ ئەندامی هەیە و پێنجیان سەرەکین و دەستەی بەڕێوەبەرن.
ماهر چرانی، جێگری سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمەڵەکە بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، هەر کۆمپانیایەکی عەقارات بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی کۆمەڵەکە دەتوانێت ببێتە ئەندام تێیدا.
وتیشی: "کار دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کەرتی عەقارات و کۆمپانیاکان و هەوڵی ڕێکخستنەوەی ئەو بازاڕە دەدەن لە دهۆک."
کۆمەڵەی نێوەنگیری و ڕاوێژکاریی خانووبەرە، کۆمەڵەیەکی تایبەت بە عەقارات و کەرتی خانووبەرەیە و ئۆفیسی سەرەکیی لە هەولێرە، وا بڕیارە لە پارێزگاکانی دیکەش لقی کۆمەڵەکە بکرێتەوە.