شارەوانی سلێمانی هۆشداری توند دەداتە 16 وەبەرهێن
slemani

2024-08-24

شارەوانیی سلێمانی هۆشداریی تووند دەداتە ١٦ وەبەرهێنەری سلێمانی کە تا ئێستا پڕۆژەکانیان دەست پێنەکردووە، دەبێت بەپەلە هۆکاری دەستبەکارنەبوونیان بە شارەوانی بدەن ئەگینا فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی زەوییە تەرخانکراوییەکانیان دەدرێت.
شارەوانییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونی کردووەتەوە، ئەو پابەندییەی كە لەسەریانە بۆ كردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ شارەوانی و تا ئێستا جێبەجێیان نەكردووە، پێویستە بە زوترین كات لە لایەن "وەبەرهێن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانەوە" ڕوون بكرێتەوە، بە پێچەوانەوە هەڵوەشاندنەوەی تەرخانكردن