خانووە بێ تاپۆکانی گوندی کانی بەردینە لە سلێمانی تاپۆ دەکرێن
2024-08-24
پاش ئەوەی ڕێکارە کردارییەکانی تاپۆکردنی گوندی مەلا داود کۆتایی هات، ئێستا تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی گوندی کانی بەردینە دەکەوێتە بوواری جێبەجێکردنەوە.
دیلمان لەتیف، سەرۆکی لیژنەی تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان لە شارەوانیی سلێمانی بە موڵک نیوزی وت: "ئەوانەی لە ماوەی یاساییدا داواکارییان پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی کردووە، ئیستینساخی (کارتی نیشتمانی) یان (ڕەگەزنامە و پێناس)ـی خۆیان و هاوسەریان لە ماڵەوە ئامادە بکەن و چاوەڕوانی پەیوەندیی تەلەفۆنیی لیژنە لاوەکییەکانمان بکەن، خۆ ئەگەر ئەو ژمارە مۆبایلەتان گۆڕیوە، کە کاتی خۆی لەسەر داواکارییەکە نووسیوتانە ئەوا سەردانی لیژنەی لاوەکیی شارەوانیی ڕۆژئاوا بکەن بۆ دانانی ژمارەی نوێی مۆبایلەکەتان".
ئاشكراشی كرد، زۆرینەی هەرە زۆری ئەو خانووانە بە ڕێژەی 5%ـی بەهای زەویی ژێر خانووەکە تاپۆ دەکرێن.