دانانی پارێزگاری کەرکوک بازاری عەقاراتی جوڵاندوە
karkuk

2024-08-24

دانانی پارێزگاری کەرکوک و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی پارێزگاکە بازاڕی عەقاراتی پارێزگاکەی بووژاندووەتەوە و عەقاراتەکان دەڵێن، پێشبینی دەکەن نرخیش بەرەو بەرزبوونەوە بڕوات. 
ئەحمەد کاوە، ڕاوێژکاری عەقارات لە کۆمپانیای عەقاراتی لانە لە شاری کەرکوک بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، پێش دانانی پارێزگار بازاڕ سست بوو، بەڵام لە دوای دانانی پارێزگارەوە جوڵە کەوتووەتەوە بازاڕەکەوە. 
وتیشی: "پێشبینی دەکەین جوڵەکە زیاتر بێت و هەروەها بەهۆی خواستەوە لەسەر خانووبەرە نرخەکانیش کەمێک بەرز ببنەوە."