ڕێگەپێدانی خانووکردن لە حەرەمی کادسترۆی گوندەکانی سنوری شارەوانی سلێمانی دەکرێتەوە
slemani - sharawani

2024-08-26

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند: بەم نزیکانە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژە بە نوسراوی پارێزگای سلێمانی ژمارە (٨٢٩٧ لە ٢٠٢٤/٨/١٩) و ڕاسپاردەی لیژنەی ناوەندیی پارێزگای سلێمانی ژمارە (٩٣) و بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٢٦ ساڵی ٢٠١٧) و نوسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ژمارە (٧٠٦٩ لە ٢٠٢٢/٦/٢٣) ڕێکارەکانی کردنەوەی ڕێگەپێدانی خانووکردن لە حەرەمی کادسترۆی گوندەکانی ناو سنووری شارەوانیی سلێمانیدا دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە کە دروستکردنی خانوو و نۆژەنکردنەوەی خانوو و هەموارکردنی خانوو (ڕووخاندن و دروستکردنەوە یاخود زیادکردن و کەمکردنی ژوور و نهۆم) دەگرێتەوە.

 

ناوی گوندەکان کە کۆی گشتییان ٢٨ گوندە:

گوندی قڕگە
گوندی قرەطوغان
گوندی کەڵەکن
گوندی کانی گۆمە
گوندی عەواڵ
گوندی کۆستەی چەم
گوندی خەلیفاوا
گوندی ئاوبارە
گوندی خێوەتە
گوندی ئاشەسپی
گوندی مەلا داود
گوندی کانی بەردینە
گوندی بابان
گوندی کەنەسوورە
گوندی قولەرەیسی سەروو
گوندی هوانە
گوندی شرخ وەیساوا
گوندی ئاڵیاوای خواروو
گوندی بەردەکەڕ
گوندی فەرەج ئاوا
گوندی ژاڵەی خواروو
گوندی ژاڵەی سەروو
گوندی ژاڵەی جەزا جاف
گوندی رازیانەی کۆن
گوندی رازیانەی نوێ
گوندی رازیانەی کانی شینکە
گوندی داربەڕوولە
گوندی سەماوات