حکومەتی هەرێم لێخۆشبوونی بۆ سزای باج دەرکرد
حکومەت

2024-08-29

بەپێی نووسراوێکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی پێوەیە و لە لایەن وەزارەتی داراییەوە ئاڕاستە کراوە، بڕیار دراوە تا 28.9.2024 لێخۆشبوون لە سوو و سزای باج ئەنجام بدرێت و بەپێی نووسراوەکە ئەوە دوایین جار دەبێت.
بەپێی نووسراوەکە، کە کۆپییەکی دەست موڵک نیوز کەوتووە، کۆمپانیاکان بەردەوام بن لەسەر پێشکەشکردنی بوودجەکەیان و لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت بۆ سوو و سزای دواکەوتنی باجدانەکەیان و کرێی ساڵانەی موڵکەکانی میری