گرتنەبەری ڕێکارێک کرێی خانوو لە ئەبوزەبی بەرز دەکاتەوە
abu dhabi

2024-08-31

لە ئەبوزەبی میکانیزمێکی نوێ بۆ دیاریکردنی کرێ دەگیرێتەبەر، کە ئامانج لێێ شەفافییەتی بازاڕ و ئامادەکردنی داتای متمانەپێکراوە لەسەر پڕۆسەی کرێ لە سەرانسەری ناوچەکانی ئەبوزەبی بە هەردوو خاوەن خانوو و کرێچی.
جگە لە دیاریکردنی بەهای دادپەروەرانەی کرێ، پێوەرەکە خزمەت بە باشترکردنی توانای کێبڕکێی کەرتی خانووبەرەی ئەبوزەبی دەکات بە ئامانجی ڕاکێشانی وەبەرهێنەری نێودەوڵەتیی زیاتر.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕەنگە کرێچییە نوێیەکان لە هەندێک ناوچەدا کە ڕێژەی ئێستا لە خوار تێکڕای بازاڕەوەیە، ڕووبەڕووی زیادبوونی کرێی خانوو ببنەوە، کە دەگاتە 30%.
ئەم بەرزبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ تێکەڵەیەک لە خواستێکی زۆری دانیشتوانی نوێ و دابینکردنی سنووردار لە موڵکە بەردەستەکان.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە چارەکی دووەمی ساڵی 2024دا، کرێی شوقەکان نزیکەی 2% زیادی کردووە، کرێی ڤێللاکانیش، ساڵانە بەڕێژەی 5% زیادیان کردووە