ئەمڕۆ کۆتاڕۆژی گەڕاندنەوەی فۆڕمی دابەشکردنی زەوییەکانە
2024-09-01
ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتا ڕۆژی ئەو وادەیەیە بۆ گێڕانەوەی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی بۆ وەزارەتی شارەوانی داندرابوو.
ئاوات عەزیز، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانییە گشتییەکانی سلێمانی بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دەبێت سەرجەم فەرمانگەکان فۆڕمی وەرگرتنی زەوییەکانیان بگەڕێننەوە وەزارەتی شارەوانیی حکومەتی هەرێم.
وتیشی: "لە سنووری سلێمانی ٣٥ هەزار کەس لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن و کوژاندنەوەی زەویش لە شارەوانیی قەزا و ناحییەکان بەردەوامە."