70% کارەکانی ئێزما تاوەر تەواوبوون
2024-09-04
سلێمان حاجی سلیمان، بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتنی ئێزما تاوەرز بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند:" ئێزما بزنس تاوەرز 70% كارەكانی تەواوكراوەو لە 13نهۆم پیكهاتووە، بەجۆرێك نهۆمێكی پرۆژەكە دووكانی براندە جیهانییەكانە و نهۆمێكیش موڵێكی بازرگانییە و حەوت نهۆمیشی شوقەی ئۆفیسە كە 84یەكە،هەروەها پاركینێگی فراوان بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبیل بۆ پرۆژەكە دروستكراوە كە لە دوو نهۆم پێكهاتووە.
بەپێی تایبەتمەندیی پڕۆژەكە، لە هەموو نهۆمەكان پرسگەی تایبەت هەیە، سیستمی هەواگۆڕكێی و ساردكەرەوە، ئینتەرنێت و تەبرید و غاز و پەیوەندیكردنی مەركەزی هەیە. بەڕێوەبەری بەشی فرۆشتنی پڕۆژەكە وتیشی: "هۆڵی كۆنفڕانسێكی گەورە و فراوان بۆ پرۆژەكە دابینكراو و كۆمپانیا و دامەزراوەكانی ناو ئۆفیسەكان دەتوانن بە خۆرایی بەكاریبیهێنن، جگە لەوەی دوو كافێ و ڕێستۆرانت بە بوونی ڤیوێكی زۆر تایبەت لە پرۆژەكەدا بوونی هەیە".