لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین پێنج هەزار فەرمانبەر مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە
rania

2024-09-04

لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین پێنج هەزار فەرمانبەر مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە و سەرۆکی شارەوانیی ڕانییە دەڵێت، تا ئێستا ئاماری هێزە ئەمنییەکانیان لا نییە. 
بەرهەم ڕەسوڵ، سەرۆکی شارەوانیی ڕانییە بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، ئامادەکارییان بۆ ئامادەکردنی پێنج هەزار پارچە زەوی کردووە. 
وتیشی: "ئێستا کێشەمان هێزە ئەمنییەکانن، چونکە تا ئێستا فۆڕمیشیان وەرنەگرتووە و بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان پێمان وتراوە ٢٠ هەزار کارمەندی هێزی ئەمنی لە سنوورەکە مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە، بەڵام تا ئێستا ئاماری فەرمیمان بۆ نەهاتووە و نووسراومان بۆ وەزارەت کردووە بۆمان یەکلایی بکرێتەوە." 
سەرۆکی شارەوانیی ڕانییە ئاماژەی بەوەش دا، بۆ ئامادەکردنی زەوییەکان پێویستیان بە فراوانکردنی سنوور و کوژاندنەوەی زەویی کشتوکاڵیش هەیە.