37 گەڕەکی هەولێر شەوان ژیان تێیاندا گونجاو نییە
hawler

2024-09-10

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە، ٣٠٪ـی گەڕەکەکانی شاری هەولێر کەشوهەوای گونجاویان هەیە بۆ ژیانکردن و ئەوانی دیکە گونجاو نین.
توێژینەوەکە لە شەواندا گەردیلە هەواکانی وەرگرتوون و ئاماژە بەوە کراوە ٧٠٪ـی گەڕەکەکانی هەولێر لە کاتژمێر حەوتی ئێوارەوە تا ١٢ـی شەو ژیانکردن تیایاندا گونجاو نییە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشیی هەستیارییان هەیە.
توێژینەوەکە ناوی ئەم گەڕەکانەی بە نموونەی گەڕەکە نەگونجاوەکان هێناوەتەوە لە پیسیی هەوادا:
- شاری خەونەکان
- پارکی گەورەی شار
- گەڕەکی میدیا
- گەڕەکی منارە- سایلۆ
- نیشتیمان
- نەورۆز
- کوردستان
- شادی 
- ڕزگاری 
- تووڕەق
- مامزاوەو قەتەوی
- کانی قرژاڵە 
- هەواری نوێ
- تۆپزاوە
- ڕۆشنبیری 1
- ئەندازیاران
- موفتی
- ئیسکان
- مامۆستایان 1-2
- سەیداوە
- کۆماری
-زانایان
- برایەتی
- هەڤاڵان
-گوڵان 1-2
- خانزاد
-شۆڕش
-تەیراوە
- سەڵاحەددین 
- بەختیاری
- ڕاپەرین
- سەفین1-2-3
- شاوێس
- گەلاوێژ
- کەسنەزان 
- کانی قرژاڵە