پێنجەمین پێشانگای نێودەولەتی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
2024-09-11
وا بڕیارە لە بەرواری 29.10.2024 تا 1.11.2024 لە شاری هەولێر پێنجەمین پێشانگای نێوودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە بە بەشداریی دەیان کۆمپانیا و پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ناوخۆیی و دەرەکی بکرێتەوە.
هۆرە سامان، یەکێک لە ڕێکخەرانی پێشانگاکە بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، وەکو کۆمپانیای لۆیاڵ شۆ پێشانگاکە دەکەنەوە و بەشێکی زۆری کۆمپانیا گەورەکانی ناوخۆ و دەرەوە بەشداری دەکەن.
وتیشی: "کۆمپانیاکانی وڵاتانی وەک تورکیا، ئێران، یۆنان، سەڵەتەنەی عومان، ئیماڕات، لوبنان و ئیتاڵیا بەشداریی تێدا دەکەن."
بە بڕوای ئەو ڕێکخەرە، ئامانج لە کردنەوەی پێشانگاکە هاندانی وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانییە بۆ زیاتر بەرەوپێشخستنی ئەو کەرتە لە کوردستان و خستنەگەڕی سەرمایەی ناوخۆیی لە ناوخۆدا.