وەبەرهێنانی گەرمیان داوای گرێبەستی نێوان کڕیار و کۆمپانیا لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکات
گەرمیان

2024-09-14

وەبەرهێنانی گەرمییان لە نووسراوێکدا کە واژۆی هونەر مەحمود، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتییەکەی پێوەیە، داوای لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کردووە لە ماوەی یەک مانگدا گرێبەستی کڕینی بەشداربوو و کۆمپانیایان بۆ بنێرن بە مەبەستی وردبینیکردن و پەسەندکردنی وێنەیەک لە گرێبەستی بەشداربوو.