60وەبەرهێنەر و بازرگانی کوردستان دەڕۆنە فەرەنسا
2024-09-15
شاندێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لەگەڵ نزیکەی ٦٠ وەبەرهێن و بازرگانی کوردستان لە ٢٢ تا ٢٥ـی ئەم مانگە دەچنە وڵاتی فەڕەنسا و دەیانەوێت هانی وەبەرهێنە فەڕەنسییەکان بدەن بێنە کوردستان کار بکەن.
بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێم بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، فەڕنسا و هەرێم پەیوەندییەکی تووندوتۆڵی سیاسییان هەیە و بە گرنگیان زانیوە پەیوەندییەکە لەسەر ئاستی ئابووریش پەرە پێبدەن.
وتیشی: "کۆنفڕانسێکی تایبەت لەگەڵ وەبەرهێن و ژوورە بازرگانییەکانی فەڕەنسا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا ساز دەکەین و هانی وەبەرهێنان دەدەین و دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی کوردستانیان بۆ پێشنیار دەکەین."
شاندەکەی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم چاوی لەوەشە هەر لەو سەردانەشدا فەڕەنساش بکاتە یەکێک لەو دەوڵەتانەی بەرهەمە ناوخۆییەکانیان بۆ بنێرێت.