میسڕ ٧٠ هەزار یەکە بۆ کەمدەرامەتان دروست دەکات
مسر

2024-09-17

شەریف شێربینی، وەزیری نیشتەجێکردنی میسڕ، پێشکەشکردنی ٧٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ کەسانی کەم داهات و مامناوەند لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی سەرۆکایەتیی "خانوو بۆ هەموو میسڕییەکان" لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا ڕاگەیاند.
وەزیرەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو یەکانەی نیشتەجێبوون کە پێشکەش دەکرێن دابەش کراون بەسەر ٦٠ هەزار یەکە بۆ کەسانی کەمدەرامەت و ١٠ هەزار یەکە بۆ کەسانی داهاتی مامناوەند، لە ناوچە جیاوازەکان.
وەزیری نیشتەجێکردن دووپاتی کردەوە، کە پلانی کارکردنی یەکگرتوو داڕێژراوە بۆ تەواوکردن و گەیاندنی ئەو یەکانەی نیشتەجێبوون کە لە ڕاگەیاندنەکانی پێشووی دەستپێشخەریی سەرۆکایەتی "نیشتەجێبوون بۆ هەموو میسڕییەکان"ـدا خراوەتەڕوو.