دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە دوا قۆناغدایە
زەوی

2024-09-26

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە دوا قۆناغیدایە.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە داوە، ھەندێک شارەوانی کاری خۆیان تەواو کردووە و زەوی و نەخشەکانیان ئامادە کراوە و چاوەڕێن لیستی ناوی تەواوی فەرمانبەران بگاتە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تا ئەوانیش بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی بنێرن بۆ پەسەندکردن.
دەشڵێت: "چاوەڕوان دەكرێت لە دوو ھەفتەی داھاتوودا لە ھەندێک لە شارەوانییەکان دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بکرێت بەسەر فەرمانبەراندا."