وانەبێژان، خۆبەخشان و گرێبەستەکان زەوی وەرناگرن
2024-09-30
هەریەکە لە وانەبێژان، گرێبەستەکان و خۆبەخشەکان لە دابەشکردنی ئەو زەوییە سوودمەند نابن، کە حکومەتی هەرێم بڕیاری دابەشکردنی داوە بەسەر فەرمانبەراندا.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاندووە، بڕیاری دابەشکردنی زەوی لەم قۆناغەدا تەنها بۆ فەرمانبەرە هەمیشەییەکانە.
وتیشی: "بەڵام دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو چین و توێژانەشدا لە دیراسە و لێکۆڵینەوەدایە."