بەشداریی ئەمساڵی کۆمپانیای ئۆڤاڵ لە پێشانگای وەبەرهێنانی خانووبەرە جیاوازە
peshanga

2024-10-05

کۆمپانیای ئۆڤال بە ناوەڕۆک و ستایلێکی جیاوازەوە بەشداریی پێشانگای وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکات لە شاری هەولێر.
عەدنان خێروڵڵا هۆستانی، بەرێوەبەری كۆمپانیای ئۆڤاڵ بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند، ئۆڤاڵ لەساڵی 2019ـەوە دەستی بە كاركردن كردووە و ئەمساڵ لە ئاستێكی باڵا و بەناوەڕۆك و ستایلێكی تەواو جیاواز بەشداردەبێت لە پێشانگای وەبەرهێنانی خانووبەرە كە لە كۆتایی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
ئۆڤاڵ سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی هەریەك لە پڕۆژەكانی شاری زەیتوون پڵەس کە 272 یەكەی نیشتەجێبوونە و زەیتون پڵەس ڤی ئای پی کە 45 یەكەی نیشتەجێبوونە و ئۆلیڤ ستی کە 129 یەكەی نیشتەجێبوونە کردووە.
عەدنان وتیشی: "بەشداریی ئۆڤاڵ لە پیشانگاكە تەواو جیاوازە و ئۆفەری تایبەتمان بۆ تەواوی ئەوانە هەیە كە سەردانی ستاندەكەمان دەكەن و كڕیارانی ڤێللاكانیش بەدڵنیاییەوە ئۆفەر و خەڵاتی گرانبەها وەردەگرن، بۆیە خۆشحاڵ دەبین لە نزیكەوە تەواوی كڕیارەكانمان ببینین."