مانگ بە مانگ کڕیارانی عێراق لە کەرتی خانووبەرەی تورکیا دەکشێنەوە
turkia

2024-10-06

تا دێت کڕیارانی عێراق لە کەرتی خانووبەرەی تورکیا بەرەو دابەزین دەچێت، خاوەن عەقاراتێکی تورکیا دەڵێت، پەیوەندیی بە توندکردن و قورسکردنی فرۆشتن و پێدانی ئیقامەی تورکیاوە هەیە بە هاووڵاتییانی عێراقی.

بەپێی نوێترین ئاماری دەستەی ئاماری تورکیا، عێراقییەکان هاتوونەتە پلەی پێنجەمی کڕیارانی خانووبەرەی تورکیا، لەکاتێکدا هەتا کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردووش عێراقییەکان لە ڕیزبەندیی سێیەم کڕیاری خانووبەرەی تورکیا بوون.

فاروق قەرەداغی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای عەقاراتی ئاسمان لە وڵاتی تورکیا بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، زەوییەکی زۆری تورکیا لە لایەن بیانییەکانەوە کڕدرابوو، ئەوەش وای لە حکومەتی تورکیا کرد هەڵوەستە لەو بووارەوە بکات و نەهێڵێت چیدی زەوییەکانی تورکیا ببن بە هی بیانییەکان. 

وتیشی: "نرخی خانوو و زەوی بۆ دووهێندە و سێ هێندە زیادی کردووە و ڕێکاری پێدانی ئیقامەش ئاڵۆز و تووند کراوە، بۆیە کڕیارە عێراقییەکان لە تورکیا ڕوو لە دابەزینن."