کرێنشینان دەکەین بە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون
2024-10-05
چیمەن تەقیەدین، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری بازنەی سلێمانی، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێن بە کرێنشینان دەدات و دەڵێت: "کرێنشینان دەکەن بە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون."
بەشی مۆنیتەرنگی موڵک داتا لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێن و دروشمی لیست و کاندیدەکان تۆمار دەکات، کە پەیوەندییان بە کەرتی خانووبەرەوە هەیە و دوای هەڵبژاردن پێیاندا دەچێتەوە و چاودێریی جێبەجێکردنیان دەکات.