پێشنیازی پێدانی شوقە بە کارمەندانی کەرتی تایبەت دەکرێت
2024-10-06
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق پێشنیازێکی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ناردووە، تا ڕەزامەندی بدات لەسەر پێدانی شوقە بە کارمەندانی کەرتی تایبەت.
بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتیمانیی بۆ نیشتەجێکردن کۆبووەتەوە و ئەو پێشنیازەیان گەڵاڵە کردووە.
پێشنیازەکە، ئەو یەکانە دەگرێتەوە کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دروستیان دەکات لەگەڵ ئەو کۆمەڵگە نوێیانەی لە بەغدا و پارێزگەکانی دیکە جێبەجێ دەکرێن.
ئامانج لە پێشنیازەکە هاندانی گەنجانە بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەت و کەمکردنەوەی ئەو گوشارانەی بۆ دامەزراندن لەسەر حکومەت دروست دەبن.