کار بۆ گێڕانەوەی زەوییە داگیرکراوەکان و دووبارە دابەشکردنەوەیان دەکەین
omar

2024-10-08

کاندیدێکی ڕەوتی هەڵوێست بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێنج پێوەر بۆ پێدانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە کوردستان زیاد دەکەن و جەختیش لەوە دەکاتەوە، ٨٠٪ـی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێم قۆرخ کراون و کار بۆ ئازادکردنی کەرەتەکە دەکەن کە بە شێوەی یەکسان و دادپەروەرانە پڕۆژەکان بدرێن بە وەبەرهێن.
عومەر فەقی، کاندیدی ڕەوتی هەڵوێست لە بازنەی هەولێر بە موڵک نیوزی وت: "لە کوردستان هەرچی زەویی باشە داگیر کراوە، ئێمە لە پەرلەمان بە یاسا کار بۆ وەرگرتنەوە و دووبارە دابەشکردنەوەیان دەکەین."