عێراقییەکان زۆرترین کڕیاری خانووبەرەی ئەردەنن لەماوەی ٩ مانگدا
2024-10-10
عێراقییەکان لەنێو ئەو بیانییانەی کە مامەڵەی خانووبەرە دەکەن لە ئەردەن بە پلەی یەکەم دێن بەکۆی ٤٥٨ خانووبەرە لە ٩ مانگی یەکەمی ساڵدا، سورییەکانیش بەکۆی ٣٦٩ خانووبەرە بە پلەی دووەم دێن، دواتر سعودییەکان بەپلەی سێیەم دێن بەکۆی ٢٩٧ خانووبەر.
لەڕووی بەهاوە ڕاپۆرتی جوڵەی بازرگانی بازاڕی خانووبەرە لە ئەردەن کە لە ئەیلولی ٢٠٢٤ لەلایەن فەرمانگەی زەوی وڕووپێوی دەرچووە دەریخستووە، عێراقییەکان بە بەهای خەمڵێنراوی ٥٩،٩٥٣،٦٥١ دینار بەڕێژەی ٥٩٪ بەپلەی یەکەم دێت، دواتر سورییەکان بە بەهای خەمڵێنراوی ١٨،٨٧٩،٨٠٦ دینار بەڕێژەی ١٢٪ بەپلەی دووەم دێت وسعودییەکان بە بەهای خەمڵێنراوی ١١،٣١٦،٨٥٨ دینار بەڕێژەی ٧.٢٪ بەپلەی سێیەم دێت، وە ئەمریکییەکان بە بەهای خەمڵێنراوی ١٠،٩٦١،٨٨١ دینار بەڕێژەی ٧،٩٧٪ بەپلەی چوارەم دێت.
وە ڕێژەی مامەڵەی خاوەندارێتی خانووبەرە بۆ وەبەرهێنەرە بیانیەکانی ئەردەن لە ئەیلولی ڕابردوو بە کۆی ٢٤٧ خانووبەرە وبەڕێژەی ٨٪ دابەزیوە.