خاوەنی شوقەکانی پێرل p2 و p3 ناڕەزایی دەردەبڕن
پیرل

2024-10-12

کڕیارانی شوقەکانی باڵەخانەکانی P2 و P3ـی پڕۆژەی پێرڵ ناڕەزایەتیی دەردەبڕن و داوا دەکەن هەم یەکەکانیان تەواو بکرێن، هەم قەرەبووی ئەو خاوەن شوقانە بکرێتەوە، چونکە ساڵێکە ئیشکردن لە پڕۆژەکەدا وەستاوە.
سەرکار ئاغا، ڕاوێژکار لە کۆمپانیای عەقاراتی ڕابەر بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، بە بەهای نزیکەی ٥٠ ملیۆن دۆلار لەو دوو باڵەخانەیە شوقە بە هاووڵاتییان فرۆشراوە و نزیکەی ٣٣٠ شوقەن، دەبوو ساڵێک پێش ئێستا یەکەکان ڕادەست بکرانایە.
وتیشی: "ئێستا ئەو دوو باڵەخانەیە هیچ کارێکیان تێدا ناکرێت و کڕیارەکان ناڕازین و داوای تەواوکردن و قەرەبووکردنەوەیان دەکەن."