تەمێکی چڵکن لەشێوەی هێڵێکی ڕەش باکوری ڕۆژئاوای هەولێری داپۆشیوە
2024-10-14
تەمێکی چڵکن لەشێوەی هێڵێکی ڕەش باکوری ڕۆژئاوای هەولێری داپۆشیوە
هەرچەنده 70 ڕۆژ بەسەر بڕیاری داخستنی 138 پاڵاوگه نایاساییەکانی هەولێردا تێدەپەڕێت بەڵام ئەمڕۆ تەمێکی چڵکن لەشێوەی هێڵێکی ڕەش بەشی باکوری روژئاوای هەولێری داپۆشیووه وبەڕوونی بە ئاسامانی شارەکەوە دیارە.
ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەماوەی ڕابردوودا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە "داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان بەردەوامی هەیە و بڕیارە ئەو پاڵاوگانە شوێنێکیان بۆ دیاری بکرێت دوور لە ئاوەدانی چونکە هۆکارن بۆ پیسبوونی ژینگەی هەولێر، ژینگە و تەندروستی هاوڵاتیانیش لای ئێمە گرنگتر لە گیرفانی یەک دوو کەسێک" بەڵام دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر بڕیاری داخستنیان هێشتا پیسبوونی ژینگەی شارەکە بەئاشکرا بە ئاسمانی شارەکەوە دیارە.