پرسی نیشتەجێبوون لە کارنامەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بەرەی گەلدا
baray gal

2024-10-14

لە یەکەم بەدواداچوونی بەشی مۆنیتەرینگی موڵک داتا، کارنامەی هەردوو لیستی یەکێتی و بەرەی گەلی خستووەتە ژێر ڕۆشنایی و شیکردنەوەی ئەو بەڵێنانەی تایبەت بە کەرتی نیشتەجێبوون و زەوی و خانووبەرە لە کارنامەکانیاندا هەیە.

بەپێی کارنامەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە بڕگەی پرسی شەهید و ئەنفالکراواندا یەکێتی بەڵێنی داوە زەویی نیشتەجێبوون بۆ زیندانیان سیاسی، کەسوکاری شەهید، بریندار و قوربانییانی کیمیایی دابین بکات. هەروەها لە پرسی پێشمەرگەدا بەڵێنی دابینکردنی زەوی و پێدانی پێشینەوەی خانووبەرەی پێیان داوە.

لە سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری و ئاژەڵداریدا، کارنامەکەی یەکێتی بەڵێنی ئەوەی تێدایە، ڕێگری لە گۆڕینی ڕەگەزی زەویی کشتوکاڵی بکرێت بۆ نیشتەجێبوون.

هەرچی کارنامەکەی لیستی بەرەی گەلە، لە پرسی شەهید و ئەنفالکراواندا بەڵێنی دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون دراوە بۆ ئەوانەی سوودمەند نەبوون و لە پرسی کەرتی ئابووری و سامانی ئاژەڵیشدا بەڵێنی ئەوە دراوە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سێکتەری وەبەرهێنان دەربهێنن و جیای بکەنەوە.

بەشی مۆنیتەرینگی موڵک داتا بە درێژایی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنی کاندید و لیستەکان سەبارەت بە کەرتی خانووبەرە تۆمار دەکات و دوای هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە سەریان.