کەرتی خانووبەرە و وەبەرهێنان لە کارنامەی کۆمەڵی دادگەریدا
کۆمەلی دادگەری

2024-10-15

بەپێی کارنامەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، کە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئامادەیان کردووە، لە بەشی پێنجەمیدا، کە بەناوی ئابووری و خۆشگوزەرانییەوەیە، حیزبەکە بەڵێنی داوە کار بۆ گێڕانەوەی پێشینەی خانووبەرە بکات تا هاووڵاتییان بۆ دروستکردنی خانووەکانیان لێی سوودمەند بن.
لە هەمان بەشدا ئاماژە بەوە دراوە، کار دەکەن بۆ چاوخشناندەوە بە کەرتی نیشتەجێبوون لە ڕێگای هەمووارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان، کە لە خزمەتی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتدا بێت.