لە هەولێر پێنج هەزار کارتی زەوی دابەش کران
kart

2024-10-17

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارەوانیی هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، زەوی بە شێوەی تیروپشک بەسەر پێنج هەزار فەرمانبەردا دابەش کرا.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆی زەوییەکان دوو هەزار و ٩٠ دۆنمە و تەواوی پلانی شارسازیی تێدا ڕەچاو کراوە.
وتیشی: "دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بە پێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لە سەرجەم سنووری شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت."