کڕینی ڤێللایەکی سێ ملیۆن دۆلاری سەرۆکوەزیرانی ئوستوڕالیا تووشی ڕەخنە دەکاتەوە
2024-10-19
ئەنتۆنی ئەلبانێز، سەرۆکوەزیرانی ئوستوڕالیا، دوای ئەوەی ڤێللایەکی لوکس لە کەنار دەریا بە بەهای سێ ملیۆن دۆلار دەکڕێت، ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆری دانیشتوانی وڵاتەکە بووەتەوە.
ئەو ڕەخنەیە دەرئەنجامی کڕینی موڵکەکە دێت، چونکە ملیۆنان ئوستوڕالی بە زەحمەت تێچووی بەکرێدان یان کڕینی خانووبەرە لە ژێر ڕۆشنایی بارودۆخی ئابووریی ئێستای ئەو وڵاتە دابین دەکەن.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی تێلیگراف، کاتی کڕینی ڤێللاکە بەو نرخە لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە مشتومڕی زۆری لێکەوتووەوە.
لەکاتێکدا ئابووریی ئوستوڕالیا لاوازترین گەشەی ساڵانەی خۆی لە دوای ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٢ تۆمار کردووە.
ئابوری
ئابووری ئوسترالیا لاوازترین گەشەی ساڵانەی خۆی لە دوای ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٢ تۆمار کردووە
ئەلبانێز ڤێللاکەی کڕیوە بۆ ئەوەی نزیک بێت لە دەزگیرانەکەی کە لە ناوچەی کەنار دەریاکان دەژی.