لە نۆ مانگدا ١٤٢ هەزار خانووی نوێ لە ئەڵمانیا دروستکراون
germany

2024-10-21

فەرمانگەی ئاماری فیدڕاڵیی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە، ئاماری دروستکردنی خانووی نوێ لەمساڵدا ١٨٪ دابەزیوە و لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵیشدا ١٤١ هەزار و ٩٠٠ خانووی نوێ دروستکراون.
فەرمانگەی ئاماری ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، پلانی حکومەت دروستکردنی ٤٠٠ هەزار خانووی نوێیە لە ساڵێکدا، بۆیە ئەگەر بەو شێوەیە بێت ئەوا حکومەتی ئەڵمانیا لە بەدیهێنانی ئامانجەکەی دوور دەکەوێتەوە.