ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێن کەی تاپۆ دەکرێن؟
2024-10-26
ئەو زەوییانەی بەپێی فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران بەسەر فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەکرێن کارتن، بەڵام دواتر هەموو کارتەکان دەکرێنە وێنەی تاپۆ.
حکومەتی هەرێم بەپێی چەند مەرج و ڕێنماییەک فەرمانی دابەشکردنی زەویی ٢٠٠ مەتریی بەسەر فەرمانبەراندا داوە و لە چەند شارەوانییەکیش زەوی دابەش کراوە.
بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی بێت، نابێت لە هیچ شارەوانییەک کە دەستپێدەکات لە پێنج هەزار زەوی کەمتر دابەش بکات.
زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، بەهۆی ڕێکاری تاپۆکردنەکان کە کاتیان دەوێت سەرەتا زەوییەکان کارتن و دواتر کارتەکان بە وێنەی تاپۆ.
وتیشی: "زەوییەکان حکومەت دابەشی دەکات و هەموو ژمارەی خۆی هەیە و هەمان ئەو زەوییانە لەسەر فەرمانبەران تاپۆ دەکرێن کە پێیان دەدرێت."