ئێستا کاتی کڕینی یەکەی نیشتەجێبوونە
2024-11-05
وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێستا بازاڕی خانووبەرەی هەرێم کەوتووە و ئەوانەی لەنێوان دەفتەرێک دۆلار تا سێ دەفتەریان هەیە دەرفەتێکی باشیان هەیە لە ئێستادا بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون.
مەلا یاسین مەحمود، وتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان بە موڵک نیوزی وت: "ئێستا بازاڕی کوردستان هاتووەتە ناو چوارچێوەکەی خۆی و بڵقەکانی تەقیون و کاتی کڕینی یەکەی نیشتەجێبوونە، چونکە هەموو کەوتنێکی بازاڕی خانووبەرە بەرزبوونەوەی بەدواوەیە."