هەر بیانییەک بە بەهای ٥٠ هەزار دۆلار موڵک بکڕێت ئیقامەی کوردستانی پێ دەدرێت
mhamad shukri

2024-11-06

یەکێک لە بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بووژانەوەی بازاڕی خانووبەرەی هەرێم ئەوەیە، هەر بیانییەک بە بەهای ٥٠ هەزار دۆلار موڵک بکڕێت ئیقامەی کوردستانی پێ دەدرێت.
د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە بەرنامەیەکی موڵک کافێدا ئاشکرای کرد، ئەو بڕیارە دەرکراوە و لە مانگی ١١ـدا دەچێتە بوواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی: "حکومەتی هەرێم هەنگاوی تری ناوە بۆ بووژانەوەی ئەو بازاڕە لە نموونەی کەمکردنی باجی تۆمارکردن بۆ ١٪."