لە کەرکوک خواست لەسەر یەکەی سیتییەکان زیادی کردووە
2024-11-07
خواستی دانیشتوانی شاری کەرکوک ڕووە و سیتییەکان بەرزبووەتەوە و خاوەن عەقاراتەکانیش هۆکارەکەی ڕوون دەکەنەوە.
پێشتر خواستی هاووڵاتییان زیاتر لەسەر خانووی گەڕەکەکان بووە، بەڵام دواتر ئەو خواستە بۆ کڕینی یەکەی سیتییەکان گۆڕاوە.
ئەحمەد کاوە، ڕاوێژکاری عەقارات لە کۆمپانیای عەقاراتی لانە بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، ئەو گۆڕانییە لە خواستی دانیشتوانی شاری کەرکوک لەمساڵدا ڕوویداوە.
سەبارەت بە هۆکاری ئەو گۆڕانکارییەش وتی: "خانووی گەڕەکەکان بەهۆی ئەوەی خواستی زۆریان لەسەر بوو بەردەوام نرخەکانیان بەرز دەبووەوە، بۆیە هاووڵاتییان ئێستا خواستی کڕینی شوقە و خانوویان لە سیتییەکان بۆ دروست بووە و کڕین و فرۆشتنێکی زۆر لە سیتییەکاندا دروست بووە."
ئاماژەی بەوەش دا، دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان لەناو سیتییەکاندا هۆکارێکی دیکەی خواستی خەڵکە بۆ چوونە ناو سیتییەکان.