دوو پڕۆژەی نوێی نێشتەجێبوون مۆڵەت وەردەگرن
2024-11-08
لە ئیدارەی ڕاپەڕین دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون پەسەند کراون و ئێستا لە کارکردندان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت.
محەمەد قادر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی ڕاپەڕین بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون لای ئەوان پەسەند کراون و بەر بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەت ناکەون کە لە لایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە دەرچووە و ئێستا پڕۆژەکان لە کارکردندان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت.
پڕۆژەکان ناویان شا تاوەرز و فام سیتییە و محەمەد قادر دەڵێت، تا ئێستا وردەکاریی ژمارەی یەکەکان و ڕووبەری پڕۆژەکانی بەدەست نەگەیشتووە.
لە ئیدارەی ڕاپەڕین پێشتر پێنج پڕۆژەی نیشتەجێبوون دروست کراوە، بە وتەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەبەرهێنانی ڕانییە، دوای بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون سێ داواکاریی دیکەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونیان بۆچووە، بەڵام بەهۆی ڕاگرتنی مۆڵەتەوە وەریان نەگرتوون.