گوندێکی ئیتاڵیا دۆناڵد ترەمپ بۆ فرۆشتنی خانووەکانی بەکاردەهێنێت
itali

2024-11-22

گوندێکی دوورگەی سەردینیای ئیتاڵیا، سەرکەوتنی ترەمپی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا قۆستووەتەوە بۆ فرۆشتنی خانووەکانی، کە ساڵانێکە دەیانەوێت ژمارەی دانیشتوانیان زیاد بکەن.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاوی کردووەتەوە، دانیشتوانی گوندەکە خانووە چۆڵەکان بە یەک یۆرۆ دەفرۆشن، هەروەها ئۆفەرێکیان بۆ ئەمەریکییەکان کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، ئەگەر لە هەڵبژاردنەوەی ترەمپ بە سەرۆکی ئەمەریکا و سیاسەتەکانی نیگەرانیت ئەوا وەرە بۆ گوندەکەی ئێمە و ژیانێکی ئارام و دوور لە ئاڵۆزی بۆ خۆت بوونیات بنێ.

فرانسیسکۆ کۆڵۆمبۆ سەرۆکی شارەوانیی شارەکە، بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، ماڵپەڕەکە بە تایبەتی بۆ ڕاکێشانی دەنگدەرانی ئەمەریکی لە دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دروست کراوە. ڕوونیشی کردووەتەوە، کە ئەمەریکای خۆشدەوێت و قەناعەتی بەوە هەیە کە ئەمریکییەکان باشترینن بۆ ئەوەی هاوکار بن بۆ بووژاندنەوەی کۆمەڵگاکەی.