چیدیکە شاری تاران وەک پایتەختی ئێران نامێنێت
2024-11-23
وڵاتی ئێران بڕیاری داوە پایتەختەکەی بگۆڕێت و چیتر شاری تاران وەک پایتەخت نەمێنێتەوە.
مەسعود پزشکییان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی، جێگری یەکەمی، محەمەد ڕەزا عارفی ڕاسپارد، پلانێک بۆ گواستنەوەی پایتەخت ئامادە بکات.
وتوشیەتی: "چیدیکە ناتوانین ئەو پرسە دوا بخەین، چونکە لە ئاییندەدا ئێران ڕووبەڕووی کێشەی ژینگەیی و زۆر گرفتی دیکە دەکاتەوە."
پێشنیارەکە ئەوەیە پایتەختی ئێران بگوازرێتەوە بۆ کەناراوەکانی کەنداو.