بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە لە عێراق خواستی کڕینی کەمکردووەتەوە
2024-11-20
ئاژانسی هەواڵی ئەلمەدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی زۆری نرخی خانووبەرە لە عێراق، خواست لەسەر کڕین بە ڕێژەی بەرچاو کەمی کردووە.
ئاژانسەکە ڕوونی کردووەتەوە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا نرخی خانووبەرە لە عێراق ١٠٠٪ زیادی کردووە.
هۆکاری بەرزبوونەوەکە بۆ خواستی زۆری دەوڵەمەند و بازرگانان گەڕێندراوەتەوە، کە بە ڕێژەیەکی زۆر ڕوویان لە کڕینی خانووبەرە کردووە.
ئەلمەدا ئاماژەی بەوەش داوە، بەرزکردنەوەی باجی خانووبەرە بۆ ٤٠٪ بە هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەکە دەستنیشان کراوە.