ئەمساڵ دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی بە ١٦ پڕۆژەی نیشتەجێبوون داوە
2024-11-22
بەپێی زانیارییەکانی موڵک نیوز، ئەمساڵ دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی بە ١٦ پڕۆژەی نیشتەجێبوون داوە، لە کۆی ٩٣ مۆڵەتی پڕۆژەی وەبەرهێنان.
ئەگەرچی ئێستا مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون وەستاوە، بەڵام ئەو ١٦ پڕۆژەیە سەرجەمیان ئەوانە بوون پێش ئەو بڕیارە پەسەند کرابوون و وەرگرتنی مۆڵەتی کۆتاییان مابوو.
بەدواداچوونەکەی موڵک نیوز دەریخستووە، ئەو ١٦ پڕۆژەیەی نیشتەجێبوون زیاتر لە ٢٠ هەزار یەکەیان هەیە و لە خانوو، شوقە و ڤێللا پێکهاتوون.