9هەزار یەکەی کەمدەرامەتان بە تەواونەکراویش دابەشدەکەین
dana abdulkarim

2024-11-24

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم ئاشکرای دەکات، ٩ هەزار یەکەکەی کەمدەرامەتان کە هی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەن تەواو دەکەن و دابەشیان دەکەن.
دانا عەبدولکەریم ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا، لەو نۆ هەزار یەكەیە بەشێکیان تەواو بوون و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێن و بڕیار دراوە سەرجەم ئەو نۆ هەزار یەکەیە بە تەواوکراو و تەواونەکراوەوە بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەش بکرێن.
وتیشی: "ئەو یەکانەی تەواویش نەبوون هەر بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەش دەکرێن، بۆئەوەی دڵنیا بێت کە حکومەت لە ئاییندەشدا ئەو یەکانە تەواو دەکات و دەبنە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون."