لە ساڵی ڕابردوودا هیچ مۆڵەتێکی وەبەرهێنان نەدراوەتە کۆمپانیای بیانی
hawler

2024-11-30

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا هیچ مۆڵەتێکی نوێی هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان نەدراوە بە کۆمپانیای بیانی لە هەرێمی کوردستان.
پشتیوان حەمەسەعید، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی لە دەستەی وەبەرهێنان بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند، نە لە سێکتەری بازرگانی و پیشەسازی و نە لە سێکتەرەکانی دیکەشدا هیچ مۆڵەتێک بە کۆمپانیای بیانی نەدراوە.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان کە بە موڵک نیوز دراوە، هەریەكە لە وڵاتانی توركیا، ئێران، لوبنان، ڕوسیا، ئیماڕات، ئەمەریكا و چین لە هەرێمی كوردستان كاری وەبەرهێنان دەكەن، كۆمپانیا توركییەكان بە 17 پڕۆژە لە پلەی یەكەمدان و لوبنانییەكانیش بە 10 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە پلەی دووەمدان.
سەرمایەی پڕۆژە بیانییەكان لە هەرێمی كوردستان 10ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.  بەڕێوەبەرە گشتییەكەی دەستەی وەبەرهێنان وتیشی، جگە لەو پڕۆژانە، 29 پڕۆژەی تری هاوبەشی لەنێوان كۆمپانیاكانی عێراق و بیانییەكان لە هەرێمی كوردستان