پڕۆژەیاسای گێڕانەوەی موڵک و زەوی بۆ خاوەنەکانیان پەسەند کرا
وەزیران

2024-12-02

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و زەوی بۆ خاوەنەکانیانی پەسەند کرد، کە بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ڕژێمی پێشووی عێراق.
بەپێی پڕۆژەیاساکە بێت، نزیکەی نیو ملیۆن دۆنم زەوی بۆ کوردەکان دەگەڕێتەوە لە ناوچەکانی سنووری ماددەی ١٤٠، کە پێشتر لێیان سەندرابوو و درابوون بە هاووڵاتییانی عەرەب.