نرخی خانووبەرە لە کابوولی ئەفغانستان ٤٠٪ بەرز بووەتەوە
2024-12-05
ئەمیدوڵڵا، کە ناوی کەسێکی خاوەنی کۆمپانیایەکی خانووبەرەیە لە کابوولی پایتەختی ئەفغانستان بە ماڵپەڕی ئەلعەرەبییەی ڕاگەیاندووە، نرخی خانووبەرە لە شارەکە بە ڕێژەی ٤٠٪ بەرزبووەتەوە.
ئەو دەڵێت سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخەکان، لە ماوەی سێ ساڵدا ٤٠٠ موڵکیان فرۆشتووە و ڕایگەیاندووە پێشتر هیچ کاتێک وانەبووە.
ئەمیدوڵڵا هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بۆ هەندێ چاکسازی گەڕاندووەتەوە، کە حکومەتی تاڵیبان لە بوواری کەرتی خانووبەرەدا ئەنجامی داوە.
دەشڵێت: "کڕیاران پێیان باشە ماڵەکان باخچە و هۆڵی وەرزش و ساونا و مەلەوانگە و شوێنی میوان و لانیکەم یەک چێشتخانەیان هەبێت."