لالاڤ و گرووپی نارازی لالاڤەكان لەسەر پرۆژەی سەن تاوەرز رێككەوتن
لالاڤ

2024-12-08

بەپێی ناوەرۆكی دەستنووسێكی نێوان حاجی چۆلی، خاوەنی لالاڤ گرووپ و نوێنەری ناڕازی لالاڤەكان كە دراوەتە موڵك نیوز دەركەوتووە كە كۆمپانیای لالاڤ بەڵێنی داوە لە ناوەراستی ئەم مانگەوە كاركردن لە پرۆژەی سەن تاوەرز دەستپێبكاتەوە.
حاجی چۆلی خاوەنی لالاڤ گرووپ كە واژووی دەست نووسەكەی كردووە، هەوڵی چرو پڕ دەدەن لەماوەی 6 تا 7 مانگی داهاتوو كاركردن لە پرۆژەی سەن تاوەرز تەواو بكرێت و ڕادەستی كڕیارەكان بكرێت.
دەست نووسەكە كە لەسەر پەرەیەكی ئەیفۆر بەبی لۆگۆ و مۆری كۆمپانیای لالاڤ هاتووە:
“لەحاڵەتی تەواری و ڕوودانی سروشتی لەوەستانی كاركردن بەپێی رۆژەكان پرۆژەكە لەتەواوكردن درێژدەكرێتەوە و لە ووتەكانی خۆم لەبەردەم یاسا بەرپرسم".

ا

٢