لە شنگال زیاتر لە ١٤ هەزار خانوو تاپۆ دەکرێن
2024-12-14
بەپێی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، زیاتر لە ١٤ هەزار خانوو لە شنگال لەسەر خاوەنەکانیان تاپۆ دەکرێن و پڕۆسەکەش دەستی پێ کردووە.
ئەو زانیارییە لە لایەن د.خەڵەف شنگالی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراقییەوە لە لێدوانێکی میدیاییدا ئاشکرا کراوە و ڕایگەیاندووە، لە سەردەمی ڕژێمی بەعس، لە چوارچێوەی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا و پاکتاوکردنی ناوچەکە، ڕێگا بە کوردانی ئێزدی نەدراوە زەوی و خانووەکانیان تاپۆ بکەن.
لە ئێستادا پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال و بنیاتنانەوەی شارەکە بەردەوامە، بەتایبەت کە ٧٠٪ـی خانووەکانی شارەکە ڕووخابوون.