داوا دەکرێت بە پلان مۆڵەتدان بە پڕۆژەی نیشتەجێبوون بکرێتەوە
slemani

2024-12-15

بەرێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی هۆشداری دەدات، کە پێویستە بە وردی پلانی دەستپێکردنەوەی مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دابندرێت و نابێت بە هەمان شێوەی ساڵی ٢٠٢٠ بێت.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان چوار جار مۆڵەتدانی بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ڕاگرتووە و دواهەمینیان ئەمساڵ بووە، کە بە بڕیاری دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی پڕۆژەی نیشتەجێبوون تەنها لەسەر بنەمای پێویستی دەدرێت.
عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، کاتێک ساڵی ٢٠٢٠ مۆڵەت بە پڕۆژەی نیشتەجێبوون درایەوە دوای وەستانی، پڕۆژەیەکی زۆر مۆڵەتی پێدرا و بازاڕ پڕ کرا لە پڕۆژە و زەوییەکی زۆر دابەش کرا.
وتیشی: "ئێستاش کە ڕاگیراوە پلانەکە ئەوەیە ڕێکبخرێتەوە و پێویستیشە کاتێک مۆڵەتدان دەکرێتەوە بە پلانی ورد کار بکرێت و بە وردیی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکان و پێویستیی هاووڵاتییان و خواست لەسەر یەکەکان بڕیاریان لەبارەوە بدرێت."